ریکلام
کۆمپانیای پاڤیلیۆن بای رامس دەڵێت، لەڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەکەیان، ئەستێرەکان دێنە هەولێر، یەکێک لەو ئەستێرانە هونەرمەند جوان حاجۆ یە.
پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای رامس کە بە سەرپەرشتیی کۆمپانیای رامس گڵۆباڵ بنیات دەنرێت، ئامادەکاری رێوڕەسمی گەورەی کردنەوە دەکات. لە 5ـی نیسان پاڤیلیۆن بای رامس کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی بۆ ئەکتەری بەناوبانگ بوراک ئۆزچیڤیت رێکخستبوو، ئەمجارەیان کاروانی رێوڕەسمی کرانەوەی گەورەی پڕۆژەکە دەستپێکردووە.
رێوڕەسمەکە کە ژمارەیەک ئاستباڵاترین بەرپرسانی حکومەت بەشداری تێیدا دەکەن، دوو رۆژ دەخایەنێت و لە 17ـی مانگ دەستپێدەکات. لە یەکەم رۆژدا نانسی عەجرەم، هونەرمەندی ناوداری لوبنان، ئانادۆڵو ئاتاشی، کە یەکێکە لە گەورەترین گرووپی دانسی تورکیا و جیهان لەگەڵ هونەرمەندی ناودار جوان حاجۆ کۆنسێرت و نمایش ساز دەکەن. هاوکات بۆ جارێکی دیکە بوراک ئۆزچیڤیت دێتەوە هەولێر و دەبێتە میوانی شەرەفی ڕێوڕەسمەکە.
هاوکات، لە دووەم رۆژی رێوڕەسمەکەدا کە دەکاتە 18ـی نیسان، هونەرمەندانی ناودار چۆپی فەتاح، دەلیل دیالنار و گرووپی کامکاران لەسەر ستەیج دێن و کۆنسێرتێکی تایبەت بۆ خەڵکی شاری هەولێر ساز دەکەن.
رێوڕەسمەکە لە ناوەندی سەرەکی پاڤیلیۆن بای رامس بەڕێوەدەچێت و لە رێگەی چەندین نمایشی جیاوازەوە شتێنێکی گەورە بۆ ئامادەبووان فەراهەم دەکرێت.
لە رێوڕەسمەکەدا لەسەر ئاستی باڵا بەرپرسانی حکومەت و پرۆتۆکۆڵ بەشدار دەبن.
لەبارەی پاڤیلیۆن بای رامس
پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای رامس رووبەرەکەی ملیۆنێک و 800 هەزار مەتر دووجایە و خاوەنی 300 هەزار مەتر دووجا کە ناوەکەی لە رامس گڵۆباڵ دەیەوێت شوێن پەنجەی خۆی جێبهێڵێت.
لەناو پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای رامس، جگە لە ڤێلای شاهانە، شوقە، مۆڵ، کتێبخانە، قوتابخانە و شانۆ، گەورەترین ناوەندی وەرزشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروست دەکرێت. جیا لەوە لەناو پڕۆژەکەدا ناوچەی سەوزایی بە رووبەری 300 هەزار مەتر دووجا فەراهەم دەکرێت کە ئەمە پشتی هەوادەبێت لە کەم کردنەوەی پیسبوونی هەوا. پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای رامس کە بوراک ئۆزچیڤیت رووخساری بڵاندەکەیەتی، لە چەندین هەنگاوی جیاوازدا بێوێنەیە.
17ـی نیسان - نانسی عەجرەم، جوان حاجۆ، بوراک ئۆزچیڤیت و گرووپی ئانادۆڵو ئاتاشی.
18ـی نیسان - چۆپی فەتاح - دەلیل دیالنار - گرووپی کامکاران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ