رووداو دیجیتاڵ
بابەشێخ حوسێنی، لێکۆڵینڤان و نووسەری ناسراوی ناوچەی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بابەشێخ حوسێنی، لێکۆڵینڤان و نووسەر رۆژی پێنجشەممە 11-04-2024 لە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنە بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی 72 ساڵی کۆچی دوایی کردووە.
بابەشێخ حوسێنی، کەسایەتی و نووسەرێکی دیاری ناوچەی هەورامان و شارەکانی سەوڵاوا و مەریوان بوو و چەندین لێکۆڵینەوەی لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی، مێژوو و کولتووری کوردستان بە زمانەکانی کوردی و فارسی بڵاوکردوونەتەوە کە دیارترینیان کتێبی "ناوەکان لە ئەدەبیاتی کوردی"ـە.
بابەشێخ حوسێنی ساڵی 1952 لە سەوڵاوا لەدایکبووە. لە شارەکانی سنە و کرماشان خوێندوویەتی و جگە لەبواری لێکۆڵینەوە و نووسین، کەسایەتییەکی دیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچەی هەورامانیش بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ