لە پۆڵەندا ئەرکی ماڵەوەی قوتابییان سنووردار دەکرێت

12-04-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
قوتابییان قسە لەسەر بڕیارەکە دەکەن
قوتابییان قسە لەسەر بڕیارەکە دەکەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئۆلای تەمەن 11 ساڵان، قوتابیی قۆناخی پێنجی سەرەتاییە. لەمەودوا خۆی و خوشک و براکانی لە ماڵەکەیان لە شاری وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا، کاتی زیاتریان دەبێت بۆ تەماشاکردن و یاریکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکەیان.
 
ئەو یەکێکە لەو قوتابییانەی کە بە بڕیارە نوێیەکەی حکومەتی پۆڵەندا دڵخۆشە. بڕیارەکەش، سنووردارکردنی ئەرکی ماڵەوەی قوتابییانە کە لەلایەن مامۆستایانەوە پێیان دەدرێت.
 
ئۆلا کۆزاک دەڵێت، "خۆشحاڵم لەبەرئەوەی زۆر حەزم لە ئەرکی ماڵەوە نەبوو. هەروەها زۆریش بەسوود نەبوو لەبەرئەوەی هەموو بەیانییەک، قوتابییەکان لە پۆلدا ئەرکەکەیان لەسەر قوتابییەکی دیکە کۆپی دەکرد کە ئەرکەکەی جێبەجێکردبوو، یان لە ئینتەرنێت کۆپییان دەکرد." 
 
مێچێک ماتوساوزیسکی، قوتابییەکی دیکەیە، ئەو دەڵێت، "ئەمە کێشەیەکی گشتیی قوتابخانەکانی پۆڵەندایە کە مافەکانی قوتابییان پێشێل دەکرێن، بۆ نموونە مافی پشوو وەرگرتن. ئێمە رۆژانە ئەرکی ماڵەوەمان هەبوو. هەموو دووشەممەیەکیش تاقیکردنەوە، ئەمەش وایدەکرد هیچ کاتێکمان بۆ پشوو نەبێت." 
 
حکومەتی پۆڵەندا بڕیارێکی نوێی دەرکردووە تایبەت بە سنووردارکردنی ئەرکی ماڵەوەی قوتابییان، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ مۆدێرنکردنی سیستمی پەروەردە لەو وڵاتە، بەڵام مامۆستایان و دایکوباوکی قوتابییان دڵنیانین لەوەی ئەو بڕیارە نوێیە سەرکەوتوو دەبێت.
 
بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، مامۆستایان بۆیان نییە ئەرکی ماڵەوە، بە قوتابییانی پۆلەکانی یەک بۆ سێی سەرەتایی بدەن.
 
هەرچی قوتابییانی پۆلەکانی چوار بۆ هەشتی بنەڕەتییە، مامۆستایان دەتوانن ئەرک بە قوتابییان بدەن، بەڵام جێبەجێکردنی ئەرکەکە، ئارەزوومەندانەیە و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیشی کاریگەریی لەسەر نمرەی قوتابییان نابێت.
 
سلۆمێر برۆنیاز، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی پۆڵەندا دەڵێت، "بەگشتی مامۆستایان پێیانوایە ئەم بڕیارە زۆر بەخێرایی درا و زۆر بەپەلە و بێ راوێژکردن درا. پێویست بوو هەندێک گفتوگۆی لەسەر بکرایە بەتایبەتی لەگەڵ مامۆستایان پێش ئەوەی بڕیارەکە بدرێت." 
 
دەسەڵاتدارانی کەرتی پەروەردەی پۆڵەندی پێیانوایە تائێستا سیستمی پەروەردەی پۆڵەندا زیاتر گرنگی بە شێوازی لەبەرکردن و پێدانی ئەرکێکی زۆری ماڵەوە داوە و کەمتر گرنگی بە بیرکردنەوەی قووڵ و داهێنان داوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا