دژوار فایەق: پارێزگاری کەرکووک کورد بێت، رێگری لە گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگاکە دەکرێت

12-04-2024
هێمن عەساف
دژوار فایەق، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
دژوار فایەق، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرچاوەی کێشەی تایبەت بە خاک لەنێوان کورد و عەرەب لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێنەکردنی مادەی 140 دەگەڕێنێتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، هەبوونی پارێزگارێکی کورد لە کەرکووک دەتوانێت رێگری لە گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگاکە بکات.
 
دژوار فایەق، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی تایبەت بە خاک لەنێوان کورد و عەرەب، پرسی بە عەرەبکردن و دەستبەسەرداگرتنی زەوی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی رۆژی پێنجشەممە بۆ رووداو قسەی کرد.
 
دژوار فایەق گوتی، "یەکێک لە هۆکارەکانی چارەسەرنەکردنی کێشەی خاک لەنێوان کورد و عەرەب بریتییە لە جێبەجێنەکردنی مادەی 140ـی دەستوور. کێشە هەڵپەسێردراوەکان بریتین لە کێشەی دروستکراو بۆ کورد، نەوەک کێشەی هەڵپەسێردراو. کورد لە عێراق دووەم نەتەوەیە، بەڵام کێشەکانی چارەسەر ناکرێن. بەرپرسانی عێراق باوەڕیان بە دیموکراسی، فیدراڵی، دەستوور،  هاوبەشی و مافەکانی گەل کورد نییە".
 
ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، "نەدەبوو چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکان پەیوەست بکرێت بە یەک مادەی دەستوورییەوە. دەبوو کورد لە سەرەتای 2003ـەوە رایگەیاندایە کە بەشداری پرۆسەی سیاسی ناکات تاوەکو چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر دەکرێت. ئەگەر کورد ئەو کارەی بکردایە، لە مادەی 140 باشتر دەبوو. ئەوەتا مادەیەکی دەستووریمان هەیە، بەڵام ناتوانین جێبەجێی بکەین، ئەوەش بەهۆی ئەو هەموو رێگرییەوە کە دەکرێت. هەموو عێراقییەکانیش ئەوە دەزانن دانیشتووانی ئەو ناوچانە زۆرینە کوردن."
 
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵا تۆمار ناکەن کە مادەیەکی دەستووری وەک مادەی 140 هەیە و جێبەجێ نەکراوە؟ دژوار فایەق باسی لەوەکرد کە "دادگەیەکی لایەنگرە، بە سیاسی کراوە و لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی خۆی بڕیار دەدات. بۆیە ئەگەر سکاڵاش تۆمار بکەین، رەنگە بە خواست و بەرژەوەندی گەلی کورد نەبێت."
 
لەبارەی بەردەوامبوونی بەعەرەبکردن لە کەرکووک، دژوار فایەق رایگەیاند، "لەدوای 2017 یەکڕیزی لەنێو کورد لە کەرکووک و بەغدا نەماوە. پەرتەوازەیی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک بووە هۆی ئەوەی لە دوایین هەڵبژاردندا کورد دوو کورسی لەدەستبدات. بۆیە کورد سوورە لەسەر وەرگرتنی پارێزگاری کەرکووک بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دیمۆگرافیای ناوچەکە نەگۆڕدرێت و کورد نەکرێتە کەمینە."
 
لەبارەی راکان جبووریشەوە رایگەیاند، "شتی وەها نەبووە کە پارێزگاری بەوەکالەت حەوت ساڵ دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت. ئەگەر پارێزگار کورد بێت رێگری لە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەکرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.