رەشەبا بووە هۆی رووخانی سەقفی خانوویەک لە سنووری خەبات و سێ منداڵ بریندار بوون

12-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن باران رەشەبا
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندی باستام لە سنووری قەزای خەبات بەهۆی رەشەبا و بارانی بەلێزمە سەقفی خانوویەک رووخاوە لە ئەنجامدا سێ منداڵ بریندار بوون.
 
دڵنیا رەحمان، پەیامنێری رووداو لەنێو ماڵە زیانپێگەیشتووەکەدا لە گوندی باستام گوتی "لە سنووری قەزای خەبات کاژێرێک پێش ئێستا رەشەبایەکی بەهێز و بارانێکی بەخوڕ هەبوون، کە بارانەکە تائێستاش بەردەوامە. رەشەباکە بووەتە هۆی ئەوەی جامەکانی ماڵێک بەتەواوەتی بشکێن هەروەها سەقفی خانووەکە رووخاوە، لە ئەنجامدا سێ منداڵی ماڵەکە بە سووکی بریندار بوون".
 
مستەفا، خاوەنی خانووەکە و باوکی منداڵەکانە بە رووداوی گوت "کاژێر 03:00 من لە دەوام بووم کە تەلەفۆنیان بۆ کردم و گوتیان سەقفی بەیتوونەکەتان رووخاوە و بەهۆی رەشەبا و زریان، دەبێت ئەمشەو ماڵەکەمان چۆڵ بکەین".
 
دوو کوڕ و کچێکی مستەفا بەهۆی بەرکەوتنی شووشە و رووخانی سەقفەکە بریندار بوون. ئەو، دەڵێ "یەکێکیان شووشە بە سەری کەوتووە، یەکێکیان بە هەردوو قاچی ئەوەی دیکەیان بە قۆڵی. منداڵەکانم 15 ساڵان و 10 ساڵانن، تەندروستیان باشە، لە ماڵی خوارزاکەمن، تائێستا پێڕانەگەیشتووین بیانبەینە نەخۆشخانە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.