فڕۆکەخانەی سلێمانی گژوگیای نێو فڕۆکەخانەکە دەفرۆشرێت


رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاگاداری جووتیاران و ئاژەڵداران دەکاتەوە، کە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا گژوگیای نێو فڕۆکەخانەکە دەفرۆشێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 12-04-2023، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا، کە ئاراستەی جووتیاران و ئاژەڵدارانی کردەوە رایگەیاندووە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا گژوگیای نەدووراوەی نێو فڕۆکەخانە دەفرۆشرێت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021 هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات لە زیادکردنەکە رۆژی سێشەممە، 18ی نیسان 2023، کاژێر 10ی سەرلەبەیانی لە بەشی گەنجینەکانی فڕۆکەخانەکە ئامادەبێت و بڕی بارمتەی یاسایی بەبڕی 20٪ بە نرخی خەملێنراو بهێنێت".
 
فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، "پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا پاش زیادکردنەکە و پێگەیشتنی گژوگیاکە دەبێت ئەو رووبەرەی دیاریکراوە سەرجەم گژوگیاکەی بدورێتەوە، جگە لە گژوگیای نزیک مدرەج بەپێچەوانەوە دەست بەسەر بارمتەکەیدا دەگیرێت."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر رۆژی زیادکردنەکە پشوو بوو ئەوە زیادکردنەکە دەکەوێتە رۆژی دواتر.