لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە سنووری دهۆک باریوە

12-04-2023
نازەنین گۆران
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بارانبارین لە ناحیەی دێرەلووک لە سنووری پارێزگای دهۆک بووە کە 77 ملیم بووە.

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی بارانبارینی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحیەی دێرەلووک لە پارێزگای دهۆک بووە کە 77 ملیمە.

بارانبارین لە 24 کاژێری رابردوودا تاوەکو کاژێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەمشێوەیە بووە:

لە هەولێر 20.6 ملیم، هیران 51، بارزان 44.2، پیرمام 33.5، شەقڵاوە 30.6، رواندز 22، سۆران 19.8، کۆیە 15، حاجی ئۆمەران 12.4، خەبات 11.2، شەمامک 9.7 ملیم بارانباریوە.

لە سلێمانی 21 ملیم، چوارتا 32، یاخسەمەر 31، بەرزنجە31، چەمچەماڵ 26.4، سەنگاو 24، ماوەت 23.5، سەرکەپکان 23.8، ئاخجەلەر 22، بازیان 21، قڕگە 19.8، قەڵادزێ 19.5، دەربەندیخان 14.6، پێنجوێن 13.6، هەڵشۆ 13.4، دووکان 11.2، چوارقوڕنە 10.5 و رانیە 10.7 ملیم بارانباریوە.

لە دهۆک 23.8 ملیم، دێرەلووک 77، چەمانکێ 53، سەرسەنگ 52، کانی ماسی 51، ئامێدی 49، دینارتە 42.2، بجیل 41، مانگێش 36.5، زاوێتە 35، بامەڕنێ 32، بەردەڕەش 27.5، باتوفە 26، شێخان 26، قەسرۆک 26، ئاکرێ 25.4، باعەدرێ 22، گردەسین 13.5 و زاخۆ 11.2 ملیم بارانباریوە.

لە کەرکووک 11.8 ملیم، تەکیە 22، خورماتوو 19.8، کفری 13.6، کەلار 10.4، شوان 8، مەیدان 8 و خانەقین 3 ملیم باران باریوە.

لە هەڵەبجە 8 ملیم، بیارە 11، خورماڵ 5.5، سیروان 5.2، تەوێڵە 4.4 ملیم باران باریوە.

لەم وەرزەی بارانبارین تاوەکو ئەمڕۆ رێژەی بارانبارین بەمشێوەیە بووە:

هەولێر 217 ملیم
سۆران 317.8 ملیم
کۆیە 360.3 ملیم
حاجی ئۆمەران 360.8 ملیم
سلێمانی 608.7 ملیم
چەمچەماڵ 407.9 ملیم
دووکان 454.8 ملیم
رانیە 559.3 ملیم
دەربەندیخان 455 ملیم
پێنجوێن 809.1 ملیم
سەیدسادق 494.3 ملیم
دهۆک 329.9 ملیم
زاخۆ 351 ملیم
ئاکرێ 406.4 ملیم
ئامێدی 677 ملیم
کەرکووک 229.3 ملیم
کەلار 233.4 ملیم
کفری 281.5 ملیم
هەڵەبجە 424.5 ملیم
بیارە 621.8 ملیم

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە