رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ژمارەیەک کرێکاری بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوباندا و بەوهۆیەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێكی دیکەش برینداربوو.
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی نیسانی 2023 لە رێگەی ئامەد-ئەرگانی لە ناوچەی دەڤەگەچیدی روویدا.
تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی ئامەد لە رێگەی سەرەکی ئامەد-ئەرگانی کاری پاککردنەوەی رێگەکەیان دەکرد و ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بەو کرێکارانەدا و بەو هۆیەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێكی دیکەش بەقورسی بریندار بوو.
دوای ئەوەی هاونیشتمانییان لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردەوە، تیمەکانی فریاکەوتنی 112 و پۆلیس و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
کرێکارە بریندارەکە بە ئامبولانس گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکانی جەندرمە رێوشوێنی ئەمنی بەرفراوانیان لە ناوچەکەدا گرتەبەر.
بەهۆی رووداوەکەوە رێگەی سەرەکی ئامەد-ئەرگانی بۆ ماوەیەک بە رووی هاتووچۆدا داخرا و لەلایەن فەرماندەیی جەندرمە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ