کۆنسوڵی چیک لە هەولێر: بە بایەخەوە دەڕوانینە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی نوێی چیک لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی چیکی کرد بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و کۆنسوڵی چیکیش جەختی لەوە کردەوە کە بە بایەخەوە دەڕواننە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، به‌يانيى رۆژی سێشه‌ممه 12-04-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازىی له كارێل كۆرتانێك، كۆنسوڵى گشتيى نوێی كۆمارى چيك له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ کۆرتانێک خواست و هه‌موو هاريكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چيك دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سوپاسى پشتگيرى و يارمه‌تييه‌كانى كۆمارى چيكى بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا كرد.
كۆنسوڵى گشتيى نوێی كۆمارى چيك دووپاتىكردووەتەوە كه "وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى دهخاتەگهڕ بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى نێوانيان."
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى چيكى له هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخی سياسی له عێراق، دۆخى شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكهوتە و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، چەند تەوەرێکی ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی نوێی چیک لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی چیکی کرد بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و کۆنسوڵی چیکیش جەختی لەوە کردەوە کە بە بایەخەوە دەڕواننە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان pic.twitter.com/AdnGMGUhoP
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 12, 2022