کۆنسوڵی چیک لە هەولێر: بە بایەخەوە دەڕوانینە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان

12-04-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی نوێی چیک لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی چیکی کرد بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و کۆنسوڵی چیکیش جەختی لەوە کردەوە کە بە بایەخەوە دەڕواننە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، به‌يانيى رۆژی سێشه‌ممه‌ 12-04-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازىی له‌ كارێل كۆرتانێك، كۆنسوڵى گشتيى نوێی كۆمارى ‏چيك له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.‏
 
له‌ ديدارێكدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى ‏سه‌ركه‌وتنى بۆ کۆرتانێک خواست و هه‌موو هاريكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ‏ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏له‌گه‌ڵ كۆمارى چيك دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سوپاسى پشتگيرى و يارمه‌تييه‌كانى ‏كۆمارى چيكى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى داعش له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا كرد.‏
 
كۆنسوڵى گشتيى نوێی كۆمارى چيك دووپاتىكردووەتەوە كه‌ "‏وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و ‏هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاتەگه‌ڕ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى ‏بواره‌كانى هاريكاريى نێوانيان."
 
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌ هه‌رێمى كوردستان، ‏ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى چيكى له‌ هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ‏دۆخی سياسی له‌ عێراق، دۆخى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا و لێكه‌وتە و پێشهاته‌كانى ‏ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، چەند تەوەرێکی ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندانێکی پێشووی لایەنگرانی دەم پارتی لە وان. وێنە: AFP

لە وان گردبوونەوە و خۆپێشاندان قەدەخە دەکرێت

پارێزگای وان، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونه‌وه‌، خێوه‌تهه‌ڵدان و سه‌كۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند.