رووداو دیجیتاڵ
لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، پاکێجێکی رەمەزانی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت کە بۆ کاتبەسەربردن چوونەتە پارکەکە. کۆمپانیای ئینفنێکسی تەکنەلۆژی دەڵین، دەیانەوێت لە رێگەی ئەو چالاکییە و دابەشکردنی خەڵاتەوە دڵی رۆژووانان خۆش بکەن و زیاتر خۆیان بە خەڵک بناسێنن.
سەنار سەنعان، شارەزای فرۆشتنە لە کۆمپانیای ئینفنیکس، بە رووداوی گوت: "ئێمە هەندێک یاریمان هەیە لێرە لەناو ئەو کۆشکانە تەنیا بۆ ئەوەی دڵی ئەو کەسانە خۆش بکەین کە دێنە ئەم شوێنە، بەتایبەت ئەوانەی بە رۆژ بە رۆژوو دەبن و ماندوودەبن."
ئینفنیکس کۆشکێکی لە پارکەکەدا داناوە کە چەند یارییەکیشی تێدان، هەروەها خەڵات بەسەر ئەو کەسانە دابەش دەکات کە لەگەڵیان بەشداریی یارییەکان دەکەن.
ئینفنیکس لە کۆشکەکەی نمایشێکی کورتی نوێترین ئامێری تەکنەلۆژی خۆیان کردووە کە مۆبایلی نۆت 50ـی پڕۆیە و بڕیارە لە نێوەڕاستی مانگی ئادار بێتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
مستەفا ئازاد، یاریدەدەری فرۆشتن لە کۆمپانیای ئینفنیکس بە رووداوی گوت: "تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە زۆر زۆرن، لە ئەی ئایەکەیەوە بگرە تا بەهێزیی پاترییەکەی و بەهێزیی مۆبایلەکە. بە سێ رێگە بارگاوی دەکرێتەوە کە کەم مۆبایل هەیە ئاوا بێت."
ئینفنیکسی چینی نزیکەی 20 جۆر مۆبایلی زیرەک و ئامێری تەکنەلۆژیی هەیە، دوو ساڵە براندە چینییەکە هاتووەتەتە بازاڕەکانی عێراق و بە گوتەی کۆمپانیاکە، بەهۆی هەرزانیی نرخی ئامێرەکانیان و باشیی کوالێتییەکەی، بوونەتە یەکێک لە پڕ فرۆشترین مۆبایلە زیرەکەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ