ژنێک لە دهۆک دەڵێ لەدوای جەژنی قوربانەوە لەبەر گرانی و بێپارەیی گۆشتی سووریان نەکڕیوە

12-03-2024
حەیدەر دۆسکی
گرانبوونی گۆشتی سوور
گرانبوونی گۆشتی سوور
نیشانەکردن گۆشتی سوور
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خێزانێکی هەژاری بێ باوک لە دهۆک پێویستییان بە هاوکارییە. نۆ کەس لە دوو ژوور دا دەژین کە سیانیان نەخۆشن. دایکی ئەحمەد بە رووداوی گوت، لەدوای جەژنی قوربانەوە گۆشتی سوور نەچووەتە نێو ماڵەکەیانەوە. کاتێک دەرگەی بەفرگر دەکاتەوە، جگە لە حەب و دەرمان، هیچی دیکەی تێدا نابیندرێت. 
 
دایکی ئەحمەد، کابانی ماڵە و دەڵێت، "لەدوای جەژنی قوربانەوە گۆشتی سوور نەهاتووەتە نێو ماڵمانەوە، لەکوێ بیهێنم؟ دوو مانگە مریشکیشمان نەخواردووە. تەنانەت دەرمانی کچەکەشم بە قەرز کڕیوە. تەنیا دەمانەوێت کەسێک دەنگمان ببیستێت، بمانبینێت و چاودێریی منداڵە بێباوکەکانم بکرێت. یەکێکیان 13 ساڵە لەشی سووتاوە، ئەوی دیکەشیان دوو ساڵە، گوشاری بەرزیی خوێن و نەخۆشیی شەکرەی هەیە." 
 
بەهای گۆشتی سوور و مریشک لە بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. دۆخەکە وایلێهاتووە، توانای خەڵکی بۆ کڕینی هەردووکی سنووردار بوون. 
 
ساڵح محیەدین، هاووڵاتییەکە و دەڵێت، "پێشتر، دوو یان سێ مریشکم بۆ سێ رۆژ دەکڕی. ئێستا یەکێکیانم کەمکردووەتەوە و دووان دەکڕم." 
 
کیلۆی گۆشتی گۆلک گەیشتووەتە 18 هەزار دینار و گۆشتی بەرخ بە 23 هەزار دینارە. 
 
حەسەن زەکی، گۆشتفروشە و دەڵێت، "بەهۆی بێ مووچەیی، هاووڵاتییان ناتوانن گۆشت بکڕن، پارە نەبێت بە چی بیکڕن؟ پێشتر ئەگەر ماڵێکی حەوت کەسی هەبووایە، لانیکەم بە بەهای 200 هەزار دینار گۆشتی لێ دەکڕین، ئێستا کیلۆ و نیوێک گۆشت دەکڕن، هیچ کاتێک گۆشتی سووری بێ ئێسک، ئەوەندە گران نەبووە. گۆشتی بەرخ ئێستا بە 23 هەزار دینار و زیاتریشە. کەس ناتوانێت بیکڕێت." 
 
جگە لە گۆشتی سوور و مریشک، لە بازاڕی دهۆک هەموو جۆرێکی ماسی هەزار دینار چووەتە سەر بەهاکەی. خەڵکیش چاوەڕێی هاتنی مووچەن بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت، پێداویستییەکانی مانگی رەمەزان بکڕن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیارەتکارانی شیعە بەرەو کەربەلا دەچن. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە لە سنوورەکانی میهران و خوسرەوی زیادیکردووە

بەرپرسانی هەردوو دەروازەی سنووریی میهران و خوسرەوی کە دەکەونە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایانگەیاند: "هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی شینگێڕانی ئیمام حوسێن لە عێراق زیادیکردووە."