داعش شوانێکی خەڵکی خورماتوو دەکوژێت

12-03-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

چەکدارانی داعش ئەو شوانەى خەڵکی قەزای خورماتوویان کوشت کە بەر لە نزیکەى 15 رۆژ لەو سنوورە رفاندیان.
 
بەگوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو کە لە دەزگایەکى ئەمنیی سنوورى خورماتوو دەستى کەوتووە، رێکخراوى داعش کوشتنى شوانێکى راگەیاندووە کە لە 26ـى شوباتى 2023 رفاندوویەتى و کەسوکارەکەى لە کوژرانى ئاگادارکراونەتەوە.
 
12ـى ئادارى 2023 وێنەى کوشتنى ئەو شوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى سەر بە رێکخراوى داعش بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەگوێرەى بەدواداچوونى دەزگا ئەمنییەکان، ئەگەر هەیە لە 11ـى ئادار کوژرابێت.
 
ئەو شوانە ناوى عەلى ئەکبەرە و تورکمانى شیعەیە، تەمەنى سەروو 60 ساڵانە، کاژێر 4:30 خولەکى ئێوارەی 26ى شوباتى 2023 لە ناوچەى غەڕە لە سنووری قەزاى خورماتوو لەلایەن چەکدارانى داعشەوە رفێندرا کاتێک لەگەڵ چەند شوانێکى دیکەدا خەریکى لەوەڕاندنى مەڕوماڵات بوون.
 
بەگوێرەى زانیارییەکانى رووداو، هێزە ئەمنییەکانى سنوورى قەزاى خورماتوو سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەبارەى ئەو شوێنەى شوانەکەى تێدا سەربڕدراوە کە لە وێنەکاندا دەرکەوتووە.
 
خورماتوو ناوچەیەکى جێناکۆکى سنوورى پارێزگاى سەلاحەدینە و 68 کیلۆمەتر لە باشوورى کەرکووکەوە دوورە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

چوونی خەڵک بۆ هەشت گوندی مێردین قەدەخە کرا

لە سنووری شارۆچکەی نووسێبین سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ هەشت گوندی قەدپاڵی چیای باگۆک قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە