نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان فراوانکردنی کاری هاوبەش و برەودان بە ئابووری تاوتوێدەکەن
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنێتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد.
ئەمڕۆ شەممە 12-03-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى عێراق و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عێراق ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونەوە‌كه بوو.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان به لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى سياسى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق كه ره‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێکراون، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوەکە هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانيان تاوتوێكردووە و له‌سه‌ر گرنگيى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنێتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد#ADF2022
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 12, 2022
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.
رۆژی هەینی 11-03-2022 نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو شارە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات. لە یەکەم رۆژی گەیشتنی بۆ ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر و جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.