یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەبارەی دەوڵەتداری لەنێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان واژۆکرا

12-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یاداشتێکی لێکتێگەیشتن ئەمڕۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری واژۆکرا.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یاداشتەکە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 12-2-2025) لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دووبەی بەسەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان واژۆکرا.
 

یادداشتەکە نوێکردنەوەی یاداشتێکی پێشترە لەنێوان هەردوولا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا هەروەها دەڵێ یاداشتەکە "تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لەبواری دەوڵەتداری و، سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیمارات لەڕووی پێشخستنی کاروبارەکانی حکومەت و، پەرەپێدانی توانا مرۆیی و دامودەزگەکانی حکومەت."

 

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و یاوەریی قوباد تاڵەبانی، رۆژی 10-2-2025 بەورە دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوکاتە رایگەیاند "لە پەراوێزی لووتکەکەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک، سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان ئەنجام دەدات."
 
لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان رۆژی 11ـی ئەم مانگە، لە شاری دووبەی لە ئیمارات بە بەشداریی زیاتر لە 30 سەرۆکی وڵات و سەرۆکوەزیرانی حکومەتەکان دەستیپێکرد و، سبەی کۆتایی دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لافاوەکەی چەمچەماڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش: فراوانبوونی شار رێڕەوەکانی ئاوی گۆڕیوە

سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی زانیاریی زاینلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەڵێت، لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە زیانەکانی لافاوەکە تۆمار دەکرێن. بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕشیش ئاماژە بەوە دەکات، ''لەگەڵ فراوانبوونی شار و دابەشکردنی زەویدا، رێڕەوەکانی ئاو گۆڕاون.''