رووداو دیجیتاڵ
بە فەرمانی رێبوار تەها، سبەی لە پارێزگای کەرکووک پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025) نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، "بە فەرمانی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، سبەی بەبۆنەی نێوەڕاستی مانگی شەعبان، دەوامی فەرمی لە دامودەزگەکانی حکومەت و خوێندنگەکان رادەگیرێت."
پشووەکە، دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە ناگرێتەوە.
بەگوێرەی نووسینگەی پارێزگاری کەرکووک، زانکۆ و کۆلیژ و پەیمانگەکان بەپێی پلان و پابەندییەکانیان، سەرپشککراون لەوەی ئەو رۆژە دەکەنە پشوو یان نا.
شەوی 14ـی شەعبان بۆ بەرەبەیانیی رۆژی 15ـی شەعبان، کە دەکاتە سبەی، پێی دەگوترێت نێوەڕاستی شەعبان یان بەرات.
هۆکاری پیرۆزیی ئەو رۆژە لە لای موسڵمانان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ لە شەوی بەراتدا، قیبلەی موسڵمانان لە قودسەوە بۆ شاری مەککەی پیرۆز گۆڕدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ