کشتوکاڵی ئاکرێ: بەرهەمهێنانی کونجی گەیشتووەتە 149 تۆن لە ساڵێکدا

12-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت، "بەرهەمی کونجی لە ساڵی 2024دا بەراورد بە ساڵی پێش خۆی 77 تۆن زیادیکردووە."
 
بەرهەمی کونجی لە مانگی شوبات تاوەکو مانگی نیسان دەچێندرێت، لە مانگی 10 و 11 بەرهەمەکەی پێدەگات، ئەو بەرهەمە پێویستی بە ئاو و کەشوهەوایەکی فێنکە، زەوییەکەی پێویستە فراوان بێت و بە شێوەی پرژاندن یان چاندنی هێڵدار تۆوەکەی دەچێندرێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 12ی شوباتی 2025 فازڵ مستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کونجی لە ئاکرێ ساڵ لەدوای ساڵ زیاد دەکات، چونکە هەموو ساڵێک لەسەر هەمان ئەو خاکەی کونجی لێ چێندراوە، دەچێندرێتەوە، ئەمەش خاکەکەی بەپیت کردووە."
 
لە ساڵی 2023ـدا، 72 تۆن کونجی لە ئاکرێ بەرهەمهێندرابوو. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت، "لە ساڵی 2024ـدا زیادیکردووە بۆ 149 تۆن، واتا 77 تۆن زیادیکردووە."
 
بە گوتەی فازڵ مستەفا، "پار 852 دۆنم زەوی بە کونجی داچێندرابوو، لە کاتێکدا ساڵی پێشتر 413 دۆنم بووە."
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ، لەبارەی هۆکاری زیادبوونی کونجی دەڵێت، "کونجیی خۆماڵی خواستێکی زۆری لەسەرە، بۆیە ساڵ لەدوای ساڵ خەڵکی زیاتر زەوییەکانیان بە کونجی دەچێنن، هەروەها کەشوهەوای ئاکرێ لەبار و گونجاوە بۆ چاندنی ئەم بەرهەمە و کارگەی دروستکردنی تەحینیش زیادیکردووە."
 
فازڵ مستەفا ئاماژەی بەوەش کرد، "نرخی کیلۆیەک کونجیی خۆماڵی نزیکەی پێنج هەزار دینارە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.