لە قامشلۆ ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کرایە ئامانج

12-02-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، ئۆتۆمبێلێک لە لایەن درۆنێکی تورکیاوە کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەدا کوژراو و بریندار هەن.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شاری قامشلۆ دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، شەوی دووشەممە 12-02-2024 ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی کۆرنیشی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە لایەن درۆنێکی تورکیا کرایە ئامانج.
 
رووداوەکە لە نزیک مزگەوتی فارووقی شارەکە بووە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو هێرشە درۆنییەدا کوژراو و بریندار هەن، بەڵام تائێستا هیچ ئامار و زانیارییەکی فەرمیی لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
 
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەروەها هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) هێشتا هیچ لێدوان و راگەیێندراوێکیان لەبارەی رووداوەکەی ئەمشەوە بڵاونەکردووەتەوە.
 
لە 5ی تشرینی یەکەمی 2023وە هێرشەکانی تورکیا بە تۆپ و درۆن لەسەر زۆربەی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان زیادیان کردووە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی سڤیلی ئەو ناوچانە بوونەتە قوربانی، هەروەها ژمارەیەکی زۆر دامەزراوە، باڵەخانە، وێستگەی سووتەمەنی و ناوەندی خزمەتگوزاری خاپوور کراون و لەنێوبراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە