چاوەڕوانی هاونیشتمانییان لە دیلۆک بۆ دەرهێنان و رزگارکردنی کەسوکاریان

12-02-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
هاونیشتمانییان لە دیلۆک لە وێنەی کەسوکاریان دەڕوانن
هاونیشتمانییان لە دیلۆک لە وێنەی کەسوکاریان دەڕوانن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ژنێک لە شارۆچکەی نورداخی لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان چووە بۆ بینینەوەی خۆشەویستانی و بە دوای هەواڵێکی دڵخۆشکەردا دەگەڕێت. 
 
کەسانی دیکەش چاوەڕێی پەرچوویەک دەکەن. ئورکن، کەسوکاری ژمارەیەک قوربانییە و دەڵێت، "بەڵێ، کەسوکارە نزیکەکانم، ئامۆزاکانم، لە نهۆمی سێیەم دەژیان؛ هێشتا چاوەڕێین رزگار بکرێن و هیوادارین لە ژیاندا مابن." 
 
دوای دۆزینەوەی چەند تەرمێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا، هیواکان دەبنە یادگاری. ئورکن گوتی، "لە نورداخی، نزیکەی 40 هەزار کەس دەژیان، بەڵام نازانین چەند کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندیش ماون، تەنیا بە هیوای باشترینین." 
 
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی تورکیا، زۆربەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات، لە شوقەدا ژیاون کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە شەش هەزار و 444 باڵەخانە رووخاون یان زیانیان بەرکەوتووە.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەستگیرکردنی کۆچبەرێک.

لە وان و ئاگری 56 کۆچبەر دەستبەسەرکران

قایمقامییەتی شارۆچکەی مورادیەی سەر بە پارێزگای وان لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2024، تیمەکانی جەندرمە لەکاتی پشکینی رێگەوبان، لە خاڵی پشکینی گوندی ئونسەلی سێ کۆچبەری نایاساییان لە پاسێکی نەفەرهەڵگردا دەستبەسەرکردووە کە جلوبەرگی یاریدەدەری شۆفێریان پۆشیوە.