پۆلیسی هەولێر: گەنجێک لەلایەن ماڵی خەزوورانییەوە کوژرا

12-02-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەربەستی (32ی پارک) کوڕێک لەلایەن ماڵە خەزوورانی دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و کوژراوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 12-2-2023، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی گوت: "ئەو کوڕە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن ماڵە خەزوورانییەوە پێنچ گوللەی لێدراوە و بریندار کراوە، دوای ئەوەی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر لەوێ گیانی لەدەستداوە."
 
گەنجە کوژراوەکە ناوی فەرمان عەبدولخالق ساڵحە و تەمەنی 32 ساڵە. هۆگر عەزیز دەڵێت: "تائێستا هیچ کەسێکی ماڵە خەزوورانی خۆی رادەستی پۆلیس نەکردووە، بەڵام دەزانین کێشەکانیان لەسەر چی بووە، هێزەکانی پۆلیس راسپێدراون بۆ دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە."

 

 
هۆگر عەزیز دەڵێت، هێزەکانیان لە لێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە کە فەرمان عەبدولخالق لەلایەن (ب.ر.ز) تەقەی لێکراوە. ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و ئاراستەی دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.