رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆش لە بەشێکی هەرێمی کوردستان و عێراق باران دەبارێت. بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلەکە کۆتایی دێت.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، (12-01-2025)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ باران کە هەندێک کات هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت، لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک، نەینەوا، دیالە، واست، میسان و بەسرە بەردەوام دەبێت.
عامر جابری گوتی، پێشبینییەکە بەو جۆرەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیش بەفر ببارێت.
بەگوێرەی پێشبینیی دەستەی کەشناسی، پلەی گەرما ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، دوو پلە لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت.
عامر جابری ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ باران کەم دەبێتەوە و دواتریش نامێنێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باران لە بەشی زۆری هەرێمی کوردستان تاوەکو کاژێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت؛ لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ