لە کەرکووک گەنجێک لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە دەکوژرێت
رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی واستی کەرکووک، گەنجێک دوای میوانداریکردنی لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە، دەکوژرێت.
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە شەوی شەممە روویداوە. "تەرمی گەنجێک بە ناوی (غ. س. م) تەمەن 25 ساڵ لە نێو ماڵێکدا لە گەڕەکی واستی کەرکووک دۆزرایەوە، کە شوینی دوو گوللـە بە سەریەوە بووە."
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئەمڕۆ یەکشەممە قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی، "دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە دەستگیرکراون کە هاوڕێی کۆنی کوژراوەکە بوون، پێشتر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە، شەوی رابردوو میوانداری کوژراوەکەیان کردووە، دواتر دەمەقاڵێیان بووە و لەنێو ماڵدا کوشتوویانە."
دوو بکوژەکە هەڵهاتبوون، بەڵام بە گوتەی عامر نووری، دوای گەڕان و پشکنینی ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.