پار لە تورکیا و باکووری کوردستان بایی نزیکەی 230 ملیۆن دۆلار فستق هەناردە کراوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا رایگەیاند، پار بایی نزیکەی 230 ملیۆن دۆلار فستقیان هەناردەی 96 وڵاتی جیهان کردووە. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا رایگەیاند، پار لە تورکیا و باکووری کوردستان بایی 229 ملیۆن و 777 هەزار و 116 دۆلار، فستق هەناردەی 96 وڵاتی جیهان کردووە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، هەناردەی فستق لە ساڵی 2023دا 150 ملیۆن و 906 هەزار و 553 دۆلار بووە، بەڵام پار 229 ملیۆن و 777 هەزار و 116 دۆلار بووە. بەمەش هەناردەی فستق لە 2024 بەراورد بە 2023 بە رێژەی 52٪ زیادیکردووە. 
 
زۆرترین بەرهەمی فستق لە هەردوو پارێزگای دیلۆک و رووها-ی باکووری کوردستان دەبێت و تەنیا ئەم دوو پارێزگایە 41٪ی کۆی بەرهەمەکانی فستق لە تورکیا و باکووری کوردستان پێکدەهێنن. 
 
هەر بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنەکە، پار زۆرترین بەرهەمی فستق بەپێی ئەم ریزبەندییە هەناردەی وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، کازاخستان، عێراق، کرگزستان، چین، تاجیکستان، ئینگڵتەرا، ئەلبانیا، ئیمارات، هیندستان، تورکمانستان، سویسرا، ئیسپانیا، پۆڵەندا، مالتا، گانا، ژاپۆن، کوبا، رۆمانیا و نەرویج کراوە. 
 
باس لەوەشکراوە؛ ئەڵمانیا بە 49 ملیۆن و 409 هەزار دۆلار لە ریزبەندی یەکەمدا بووە. ئیتاڵیا بە 47 ملیۆن و 523 هەزار دۆلار لە ریزبەندی دووەم، کازاخستان بە 12 ملیۆن و 108 هەزار دۆلار لە ریزبەندی سێیەم بووە کە زۆرترین فستقی تورکیا و باکووری کوردستانیان بۆ هەناردە کراوە. 
 
راپۆرتێک لەبارەی وەرزی چنینەوەی فستقی سوور لە باکووری کوردستان ببینە:

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاداما تورارێ، یاریزانی هەڵبژاردەی مالی و یانەی ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر بە تاکەگۆڵی رەشۆ شکستی بە ئەنقەرەگوجو هێنا

ئاداما تورارێ، یاریزانی هەڵبژاردەی مالی و یانەی ئامەدسپۆر لە دوایین چرکەکاندا تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و یانەی ئەنقەرەگوجوی تووشی شکست کرد.