لە سنووری هەولێر ژن و پیاوێک کوژران

12-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ژن و پیاوێک لە سنووری بەحرکەی هەولێر کوژران. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە."
 
رۆژی یەکشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2025، کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی شێخە شل لە بەحرکە، ژن و پیاوێک "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە" کوژراون.
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی رووداوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نازاندرێت کێ تاوانەکەی کردووە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو ژنەی کوژراوە ناوی (ک، ی، ع)، دانیشتووی گوندی شێخە شلە، بەڵام ئەو پیاوەی کوژراوە دانیشتووی گوند نییە، نەناسراوە و ناسنامەی لانەبووە.
 
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، "دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2025، لە گوندی شێخە شل لە قەزای بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژن و پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران. دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد".
 
هەروەها دەشڵێت، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانیان، "توانرا تۆمەتبار (م. ی. ع) بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ژن و پیاوە دەستگیر بکرێت و بە فەرمانی بەڕێز دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و رادەستی یاسا کرا".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.