وەزیری دارایی عێراق گواستنەوەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەکان رادەگرێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گواستنەوەی فەرمانبەرانی لەنێوان وەزارەتەکان راگرت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە (12-01-2025) تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوی بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی عێراق کردووە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە و تێیدا بڕیاردراوە، گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەت و دەستەکان لە 02-01-2025ـەوە رابگیرێت.
 
بەگوێرەی نووسراوەکە، بڕیارەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو خەمڵاندنی قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران و مووچەیان لە چوارچێوەی خشتەی بودجەی گشتیی ساڵی 2025دا دیاری دەکرێت. 
 
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، دەیانەوێت کۆنترۆڵی خەرجی مووچە بکەن بێ ئەوەی پێویست بکات پەنا بۆ قەرز ببەن. 
 
خەمڵاندنەکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی پەسندی بکات و دواتر رەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ پەسندکردنی.
 
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو پەرلەمان خشتەی یاسای بودجەی 2025 پەسند دەکات، گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەت و دەستەکان رادەگیرێت و دواتر دەستپێدەکاتەوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق و پارەی دیناری عێراقی.

وەزارەتى دارایی عێراق: بەرپرس نین لە دواکەوتنى مووچەى هەرێمى کوردستان

وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، تەواوى مووچەى تەرخانکراوى هەرێمى کوردستان لە بودجەى پار ناردووە، سەرەڕاى پابەند نەبوونیان بە رادەستکردنى داهات کە بە زیاتر لە چوار تریلیۆن دینار هەژمارى کردووە. دەشڵێت: "بەرپرس نین لە خەرج نەکردنى مووچەکەیان لەکاتى خۆیدا".