رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە تیمی (هەژماری من) بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ لە لقی سەرەکی بانکی تی بی ئای لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی کارتی بانکی تی بی ئای مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەک لە تیمی (هەژماری من) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ کارتەکانی بانکی تی بی ئای مووچەخۆرانی سلێمانی گەیشتە لقی سەرەکی ئەو بانکە لە شارەکە و دەست بە دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆرانی تۆمارکراوی ئەو سنوورەدا کراوە."
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "نزیکەی 20 هەزار کەس لە هەموو کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من فۆرمی وەرگرتنی کارتی بانکی تی بی ئایان پڕکردووەتەوە کە نزیکەی 18 هەزاریان لە سنووری سلێمانین. لەئەمڕۆوە رۆژانە نزیکەی 250 کەس لە سلێمانی کارتیان پێدەدرێتەوە و لە هەولێریش دەستپێکراوە."
سەرچاوەکەی (هەژماری من) دەشڵێت: "لە داهاتوویەکی نزیکدا بانکی تی بی ئای ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە سلێمانی دادەنێت و مووچەخۆرانی تۆمارکراو دەتوانن لە رێگەی ئەو بانکەوە مووچەکانیان وەربگرن."
بۆ دوایین مووچەی دابەشکراو کە مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 8 هەزار و 321 فەرمانبەر لە رێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەرگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ