رووداو دیجیتاڵ
دوو رۆژە گەنجێک لە سنووری خوسرەوی شاری قەسری شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بێسەروشوێنە.
رۆژی یەکشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2025، هاونیشتمانییەک لە کرماشانەوە بە رووداوی راگەیاند: "گەنجێکی خەڵکی قەسری شیرین دوو رۆژە بێسەروشوێنە و گەڕان بە دوایدا بەردەوامە".
گەنجەکە ناوی ئاریان عەزیزییە و تەمەنی 19 ساڵە، دوو رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.
هاونیشتمانییەکە دەڵێت، ماڵباتەکەی و تیمێکی تیمی فریاکەوتن لە سنووری خوسرەوی و قەسری شیرین بە دوای ئاریاندا دەگەڕێن، بەڵام تائێستا تەنیا ماتۆڕسکیلەکەی لە نزیک پردێکی دەروازەی سنووری خوسرەوی دۆزراوەتەوە.
محەممەدباقر محەممەدی، بەرێوەبەری مانگی سووری پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "گەڕان بە دوای ئاریاندا بەردەوامە و دوو تیمی دیکەش بۆ دۆزینەوەی رەوانەی ناوچەکە دەکەین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ