رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی فەرمانگەی فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ کۆچ و کۆچبەران، لە هەر چوار کۆچبەرێکی ساڵی 2023ـی ئەو وڵاتە یەکێکیان کورد بووە.
تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی ئاماری کۆچبەران پرسیاری لەو فەرمانگەیەی ئەڵمانیا کرد، بەڵام وەڵامێکی شۆکهێنەری دەستکەوت.
ئامارەکە بەم جۆرەیە: 86,520 کورد لە ساڵی 2023دا داوای پەناخوازییان لە ئەڵمانیا کردووە، کە 68.6%یان پیاون و 31.4% ژنن. باکووری کوردستان 60.6%ـی ئەو ژمارەیە پێکدەهێنن بە 52,642 پەناخواز. رۆژئاوای کوردستان 26.5%ـی ئەو ژمارەیە پێکدەهێنن بە 23,013 پەناخواز. باشووری کوردستان 9.63%ـی ئەو ژمارەیە پێکدەهێنن بە 8,332 پەناخواز. رۆژهەڵاتی کوردستان 2.2%ـی ئەو ژمارەیە پێکدەهێنن بە 1,917 پەناخواز.
جگە لە چوار بەشە سەرەکییەکەی کوردستان، کوردانی هەریەک لە ئەرمەنستان، جۆرجیا و هەندێ وڵات و ناوچەی دیکەش وەکو کورد خۆیان تۆمارکردووە.
ئەو پەناخوازانە هەریەکێکیان بە مەبەستێک هاتوونەتە ئەڵمانیا، هەیانە بۆ خوێندن و هەیانە بۆ ئیشکردن یان هۆکاری دیکە، بەڵام زۆرینەیان بەیەکجاریی کۆچیان کردووە.
لە هەر شوێنێکی ئەڵمانیا کوردانی پەناخواز دەبینرێن، بەڵام بە گوێرەی ئامارەکان، چانسی وەرگرتنی مافی پەنابەریی بۆ کوردی هەر بەش و ناوچەیەکی کوردستان ناگاتە سەروو 30%.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ