وەزیری ناوخۆی تورکیا: دەستبەسەر 1.6 تۆن مادەی هۆشبەردا گیرا

12-01-2024
هێمن عەساف
بەشێک لەو مادە هۆشبەرانەی دەستی بەسەرداگیراوە
بەشێک لەو مادە هۆشبەرانەی دەستی بەسەرداگیراوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیدا لە 45 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەستیان بەسەر 1.6 تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 12ـی کانوونی دووەمی 2024، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بە هاوئاهەنگیی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، پاسەوانی سنوور و هێزەکانی جەندرمە و ئاسایش ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان لە 45 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان ئەنجامداوە و تێیدا دەستبەسەر یەک تۆن و 661 کگم مادەی هۆشبەردا گیراوە و 305 کەسیشیان دەستگیرکردووە.
 
یەرلیکایا گوتی، ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری 1435 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی وڵات بەڕێوەچووە کە بەسەر 423 تیم دابەشکرابوون.
 
ئۆپەراسیۆنەکە لە پارێزگاکانی دیلۆک، بەدلیس، مەلەتێ، وان، رووها، قەرس، خارپێت، ئامەد، کیلیس، مێردین، سێواس، مەرەش و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و پارێزگاکانی هاتای، ساکاریا، ئیزمیر، ئەنقەرە، ئادانا، عوسمانییە، تۆکات، کۆنیا، ئەنتاڵیا، بورسا، موغڵا، بالکئەسیر، کۆجائێلی، ئۆردو، دەنیزلی، تەکیرداغ، کرکلارئێلی، سامسوون، ئایدن، قەیسەری، ترابزۆن، کرککالە، مەرسین، دوزجە، ئیستەنبووڵ، چۆروم، کارامان، بیلەجیک، کڕشەهیر، ئیسپارتا، یۆزگات و بۆڵوی تورکیا بەڕێوەچوو. 
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەشڵێت، "ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتیش دەستیان بەسەرداگیراوە."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی نزای نیشتمانی

سەرۆک بارزانی: جەوهەری دین، ئەخلاقە

سەرۆک بارزانی لە 'رۆژی نزای نیشتمانی' گوتارێکی پێشکێش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "جەوهەری دین، ئەخلاقە." ئەوەیشی خستەڕوو، "یەکدی قبووڵکردن بەشێکی سەرەکیی بیروباوەڕی ئێمەیە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئایەتی خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا."