قایمقامی سەیدسادق: هاونیشتمانییەک کەوتە نێو بیرەوە و گیانی لەدەستدا

12-01-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی سەیدسادق رایگەیاند، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی سەیدسادق لەکاتی بیرهەڵکەندن کەوتووەتە نێو بیرەکەوە و گیانی لەدەستداوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 12-1-2023، دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو هاونیشتمانییە ناوی عەلی نەجیم مەحموودە و لە دایکبووی 1969یە و خێزاندارە."
 
بە گوتەی قایمقامی سەیدسادق، پێشەی هاونیشتمانییەکە بیرهەڵکەندنە و ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن بۆ بیری ماڵی براکەی، کەوتووەتە نێو بیرەکەوە و گیانی لەدەستداوە.
 
دیاری رەفیق گوتیشی، ئەو هاونیشتمانییە هەر کە کەوتووەتە نێو بیرەکەوە، گیانی لەدەستداوە و دواتر گەێیندراوەتە نەخۆشخانە و دوای پشکنین، تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە