کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای چاکسازی دەستیپێکرد. لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م دەکرێت بۆ پرۆژه‌یاسای (چاكسازی لهخانهنشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 87 ، 88 ،89 ، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: "به‌ر له ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان فراکسیۆنی پارتی کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، بڕیاردا 1- پرۆژه‌ی چاکسازی ده‌بێ په‌سندبکرێ و سازشی له‌سه‌ر ناکرێ 2- کارێک ده‌که‌ین له پێناو چه‌سپاندنی زیاتری دادپه‌روه‌ری، کارێک بکه‌ین ویژدان ئاسودهبکهین و به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێک بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ