رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری وەزیری دەرەوەی ئێران، فەرامەرز ئەسەدی وەک کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەستنیشانکرا.
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە بڕیارێک فەرامەرز ئەسەدی وەک کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دیاری کرد.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەر لە چوونی بۆ شوێنی ئەرکە نوێیەکەی و دەستبەکاربوونی، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.
لە دیدارەکەدا، ئەسەدی راپۆرتێک لەبارەی بەرنامە و پلانەکانی وەک کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر پێشکێشی عێراقچی کردووە.
فەرامەرز ئەسەدی، لە جێگەی نەسروڵڵا رەشنوودی وەک کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر دەستبەکار دەبێت کە بەم دواییانە ئەرکەکەی کۆتاییهات و گەڕایەوە ئێران.
نەسروڵڵا رەشنوودی لە 29ی تشرینی دووەمی 2024 لە هەڤپەیڤێنێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاندبوو، ئەرکەکەی وەک کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر کۆتاییهاتووە و لە ماوەیەکی نزیکدا کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو وەک کۆنسووڵی نوێ دەستبەکار دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ