لە هەولێر ئێسک و پرووسکی کەسێک لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا دەدۆزرێتەوە

57 خولەک له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
شوێنی دۆزینەوەی ئێسک و پرووسکەکە.
شوێنی دۆزینەوەی ئێسک و پرووسکەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر ئێسک و پرووسکی کەسێک لە زەوییەکدا دۆزرایەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، ''دیار نییە ژن بووە یان پیاو، چونکە گۆشتی پێوە نەماوە و تەنیا کەلەسەر، بڕبڕەی پشت و هەردوو قاچەکانی مرۆڤێکن.''
 
ئێسک و پرووسکەکە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-12-2024، لەسەر رێگەی گەڕانەوەی کۆمەڵێک کرێکاری عەرەب لە نزیک ئەو کارگەیەی کاری لێدەکەن، لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا دۆزراوەتەوە، بەگوتەی ڤەژین موڕاد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، زەوییەکە ماوەی هەفتەیەکە کێڵدراوە.
 
وەک پەیامنێری رووداو دەڵێت، کرێکارەکان موختاری گەڕەکیان ئاگادار کردووەتەوە، دواتر هێزە ئەمنییەکان هاتوون و ئێسک و پرووسکەکەیان گواستووەتەوە بۆ دادپزیشکیی هەولێر، بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکەن.
 
موختاری گەڕەکەکە بە رووداوی گوت: "پێدەچێت ئێسک و پرووسکەکە نوێ بێت، چونکە لەکاتی کێڵانی زەوییەکەدا هیچ شتێک نەدۆزراوەتەوە."
 
ڤەژین موڕاد کە خۆی ئێسک و پرووسکەکەی بینیوە دەڵێت، دیار نییە هی ژن بووە یان پیاو، چونکە هیچ گۆشتێکی پێوە نەمابوو و نوێ بوو، بەڵام ژمارەیەک سەگی بێلانە لێرە هەن کە لەوانەیە گۆشتەکەیان خواردبێت.''
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئێسک و پرووسکەکە بریتی بوو لە کەلەی سەر، بڕبڕەی پشت و هەردوو لاقی مرۆڤێک. ''تاوەکو ئێستا بە تەواوی دیار نییە کە لە شوێنێکی دیکەوە هێنراوەتە نێو ئەو زەوییە، یان هەر لەوێ دەرکەوتووە.''
 
دۆزینەوەی ئەو ئێسک و پرووسکە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر رێگەی سلێمانی-عەربەت، تەرمی شۆفێری تەکسییەک بە ناوی ئومێد شێخ عەلی لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولە بە جەستەیەوە دیار بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەهیان تەحسین باسی نەخۆشیی ئایدز دەکات لە دهۆک

لە دهۆک لەڕێگەی پشکنینی پێشوەخت شەش تووشبووی نوێی ئایدز تۆماردەکرێن

لە شاری دهۆک، لەڕێگەی پشکنینی پێشوەختە، ئەمساڵ شەش تووشبووی نوێی نەخۆشیی ئایدز تۆمارکراون، بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەش بەڵێننامەی یاساییان پێ واژۆ دەکرێت.