تەرمی هاونیشتمانییەک لە سلێمانی دۆزرایەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەرمی هاونیشتمانییەک لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەڵێن، ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە دیارە و لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دوزراوەتەوە. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-12-2024، تەرمی هاونیشتمانییەکی خەڵکی سلێمانی بە ناوی ئومێد شێخ عەلی، تەمەن 45 ساڵ کە ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە دیارە، لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی نزار جەزا، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، ئومێد شێخ عەلی پێشتر کارمەندی ئاسایش بووە کە چوار ساڵە لەمەوپێش لەسەر داوای خۆی خانەنشین کراوە و بووەتە شۆفێری تەکسی.
 
هاوار، کە کەسوکاری کوژراوەکەیە ەب رووداوی گوت: ''دوێنی لە کاژێر 04:00ـی ئێوارەوە تەلەفۆنمان دەکرد، بەڵام وەڵامی نەدەدایەوە، دواتر کاژێر 10:00ـی شەو مۆبایلەکەی داخرا.''
 
بەگوتەی هاوار، دوای بەدواداچوونێکی زۆر، تەرمی ئومێد لەسەر رێگەی عەربەت سلێمانی، کە خرابووە نێو سندووقی ئۆتۆمبێلەکەیەوە دۆزرایەوە.
 
هاوار گوتی: "ئومێد کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بەڵام بە چوار گوللە لێیدراوە و تابلۆی دواوەوەی ئۆتۆمبێلەکەشی لێکراوەتەوە.'' 
 
ئومێد شێخ عەلی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو کەسوکارەکەی سکاڵایان تۆمار کردووە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کردووە.
 
تەرمی ئومێد براوەتە دادپزیشکیی سلێمانی، دوای پشکنین رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەهیان تەحسین باسی نەخۆشیی ئایدز دەکات لە دهۆک

لە دهۆک لەڕێگەی پشکنینی پێشوەخت شەش تووشبووی نوێی ئایدز تۆماردەکرێن

لە شاری دهۆک، لەڕێگەی پشکنینی پێشوەختە، ئەمساڵ شەش تووشبووی نوێی نەخۆشیی ئایدز تۆمارکراون، بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەش بەڵێننامەی یاساییان پێ واژۆ دەکرێت.