دوو کەس لە بیرێکی سنەدا گیانیان لەدەستدا

11-12-2023
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو کەسی بیرهەڵکەن لەنێو بیرێک لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا. ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی ئەفغانستانن و هۆکاری مەرگیشیان روون نییە.
 
جەمیل تاهیری، بەرپرسی بەرگریی شارستانیی شاری قوروە دەڵێت، دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 10-12-2023 دوو بیرهەڵکەنی تەمەن 45 ساڵ و 20 ساڵ لە گوندی برمەتەپە لە بیرێکی 20 مەتریدا گیانیان لەدەستدا.
 
بە گوتەی جەمیل تاهیری، ئەو دوو کەسە خەڵکی ئەفغانستان بوون و تەرمەکانیان رادەستی پۆلیس کراوە.
 
چوونی هاووڵاتییانی ئەفغانستانی و کارکردنیان لە 16 پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەوانەش پارێزگای سنە قەدەخەیە. هێشتا نازانرێت چۆن ئەو دوو کرێکارە چوونەتە سنە و چۆن لەو بیرەدا گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.