لە باڵەکایەتی باڵەخانەیەک تایبەت بە ئەرشیڤی شۆڕشی ئەیلوول دروستدەکرێت

12-12-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
سەردانیکارانی ئەو باڵەخانەیەی لە باڵەکایەتی تایبەت کراوە بە ئەرشیڤی شۆڕشی ئەیلوول
سەردانیکارانی ئەو باڵەخانەیەی لە باڵەکایەتی تایبەت کراوە بە ئەرشیڤی شۆڕشی ئەیلوول
A+ A-
 
رووداو - باڵەکایەتی

ژمارەیەک کوڕ و کچی باڵەکایەتی خۆبەخشانە بە کارێک هەستاون و دەیانەوێت شۆڕشێک کە باوک و باپیرانیان رۆڵیان تێیدا هەبووە، خۆیان و نەوەی داهاتووی باشتر پێ ئاشنا بکەن؛ بۆ ئەو مەبەستەش چوونە باڵەخانەیەک کە بۆ ئەرشیڤی شۆڕشی ئەیلوول دروستکراوە.
 
هونەر کاک ئەحمەد، سەرۆکی رێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول دەڵێت، "ئێمە دەمانەوێت لێرە نمایشی مێژووی ئەو شۆڕشە بکەین، دەمانەوێت رەنج و ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول لێرە وەکو ئەلبوومێک نیشانی گەشتیارانی بیانی و ناوخۆ و لاوانی تازە پێگەیشتوو بدەین، نیشانیان بدەین کە بەڵێ ژیانی کۆمەڵایەتی و سەربازی و سیاسیی پێشمەرگە چۆن بووە ئەوسا."
 
لە دروستکردنی بینا و دابینکردنی کەلوپەلەکانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکاریی کردوون، نیازیانە لەو ژوورانەی باڵەخانەکەدا ئەرشیڤی شۆڕشەکە و دەستکەوتەکانی بۆ هەموو کەس و گرووپێک شیبکەنەوە کە سەردانیان دەکەن.
 
بەندیە خالید، ئەندامی رێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول دەڵێت، "چەندین شوێنمان هەن کە شۆڕشی تێدا بووە و خەباتی تێدا کراوە؛ دەمانەوێت هەموو ئەو شوێنانە نیشانی خەڵک و دونیا بدەین، ئەوە ئامانجی سەرەکیمانە."
 
دەوروپشتی بیناکە تابلۆی پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلوول و جۆرەکانی چەک و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئەیلوولی لێ نمایش کراوە. ئەو کەسانەشی لە شۆڕشەکەدا برینداربوون، ئەوانەی خوێنیان لەپێناو رشتووە، ئەوانەی سەردەمی لاوییان بۆ شۆڕش تەرخانکرد، سەردانی دەکەن و دڵیان پێی خۆشە.
 
محەمەد حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو ئەرشیڤە لێرەیە و ئەو گرووپە لێرەن، بەڕاستی کارێکی باشە کە ئەو وێنانە کۆدەکەنەوە زۆر دڵمان پێی خۆشە و حەز دەکەین هەموو دونیا ئەو رۆڵەی کورد ببینێت."
 
عیزەت ناوەندەیی، کوڕە شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول دەڵێت، "بەڕاستی ئەوە خزمەتێکی زۆر زۆر گەورەیە هەم بە شۆڕشی مەزن و هەم بە دەڤەری باڵەکایەتی."
 
ئەرشیڤخانەی شۆڕشی ئەیلوول دەکەوێتە دەروازەی باڵەکایەتی لە پردی بنکێلان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.