پارچەی گولـلە تۆپ بەر ماڵێکی دەڤەری بەرواری باڵا کەوت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو لە گوندی بازێ سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری پارێزگای دهۆک، گولـلە تۆپێک لە پشتەوەی ماڵێک کەوتە خوارەوە و زیانی مادیی لێکەوتەوە.
تەها عەبدولڕەحمان، کە خەڵکی گوندی بازێیە بە رووداوی گوت، کاژێر 10:30 گولـلە تۆپەکە کەوتووەتە خوارەوە.
گوتیشی، "لە پشتی ماڵەکەمدا کەوتە خوارەوە، لە ترساندا ماڵەکەمان چۆڵکردووە و زیانی زۆری بە خانووەکەمان گەیاندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "گولـلە تۆپەکە هی سوپای تورکیایە و لەکاتی تۆپبارانەکەدا خۆی و 6 کەسی دیکەی خانەوادەکەی، لەنێو ماڵەکەدا خەوتبوون".