پاسپۆرتی سلێمانی: سبەی مامەڵە رایی ناکەین

11-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، سبەی سێشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رادەگرن و مامەڵەی هاووڵاتیان رایی ناکەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەرێکیان دەکەن، کە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
 
دووشەممە، 11 تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەکاتەوە، سبەی 12ی تشرینی دووەمی 2024، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییان رادەگرن و مامەڵەی هاووڵاتیان رایی ناکەن، لەو کاتەدا ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییان (رائد هاوژین عەبدوڵڵا) دەکەین."
 
ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەک لە پاسپۆرتی سلێمانی بە رووداوی گوت، هاوژین عەبدوڵڵا، تەمەن 40 ساڵ، ئەفسەری بەشی یاسایی پاسپۆرتی سلێمانی لە کاتی دەوامدا کۆتایی بە دەمانچە لە نێو بەڕێوەبەرایەتییەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت: "رائد هاوژین عەبدوڵڵا، ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن  بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین، بۆیە بۆ بەرز راگرتنی خزمەتەکانی و دڵسۆزی و لێبووردەیی لە کارەکەی، سبەی ئەفسەران و کارمەندانمان بەشداری پرسەی کۆچکردوو دەکەین."
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.