دەستەی وەبەرهێنان: ئەم ساڵ مۆڵەتمان بە 93 پڕۆژە داوە

11-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە مۆڵەتیان بە 93 پڕۆژە داوە، کە نزیکەی نیوەیان لە هەولێر بوونە. زۆرترین پرۆژەش لە بوارەکانی بارزگانی و پیشەسازین، نیشتەجێبوونیش لە پلەی دووەم د‌ێت.
 
دووشەممە، 11 تشرینی دووەمی 2024، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 7 تشرینی دووەم، لە هەرێمی کوردستان مۆڵەت بە 93 پڕۆژە دراوە، کە سەرمایەکەیان نزیکەی دوو ملیار دۆلار بووە."
 
بە گوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان زۆرترین پڕۆژەی مۆڵەتپێدراو لە هەولێرن کە 46 پڕۆژەن و سەرمایەکەیان نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بووە.
 
ژمارەی پرۆژەکان، سەرمایە و رووبەرەکانیان بەپێی ناوچەکان:
 
هەولێر: 46 پڕۆژە، سەرمایە یەک ملیار و 384 ملیۆن 317 هەزار و 198 دۆلار، رووبەر 2997.9 دۆنم.
 
سلێمانی: 12 پڕۆژە، سەرمایە 167 ملیۆن و 801 هەزار و 611 دۆلار، رووبەر 243.7  دۆنم.
 
دهۆک:  16 پڕۆژە، سەرمایە 213 ملیۆن و 828 هەزار و 620 دۆلار، رووبەر 308.0 دۆنم.
 
گەرمیان: 6 پڕۆژە، سەرمایە  60 ملیۆن 333 هەزار 746 دۆلار، رووبەر 324.9 دۆنم.
 
راپەرین: 6 پڕۆژە، سەرمایە 17 ملیۆن 711 هەزار و 675 دۆلار، رووبەر 38.7 دۆنم.
 
زاخۆ: 5 پڕۆژە، سەرمایە  9 ملیۆن و 834  هەزار و 488 دۆلار، رووبەر 3.9 دۆنم.
 
سۆران 2 پڕۆژە، سەرمایە 22 ملیۆن و 092 هەزار و 333 دۆلار، رووبەر 48.0 دۆنم.
 
کۆی گشتی: 93 پڕۆژە ، سەرمایە  1 ملیار و 875 ملیۆن  و 919 هەزار و 671 دۆلار، رووبەر 3956 دۆنم.
 
سێکتەری پڕۆژەکان:
 
بازرگانی: 21 پڕۆژە
پیشەسازی: 21 پڕۆژە
تەندروستی: 6 پڕۆژە
نیشتەجێبوون: 16 پڕۆژە
گەشتیاری: 15 پڕۆژە
فێرکردن: 7 پڕۆژە
خزمەتگوزاری: 2 پڕۆژە
کشتوکاڵی: 2 پڕۆژە
هونەری: 1 پڕۆژە
وەرزشی: 2 پڕۆژە
 
هەر بە پێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان لە 1-8-2006ـەوە تاوەکو 7 تشرینی دووەمی ئەم ساڵ1,304 پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە، کە سەرمایەکەیان 70 ملیار و 870 ملیۆن و 942 هەزار و 995 دۆلار بووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.