لە مەڵەتیی باکووری کوردستان دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا

11-11-2024
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە مەڵەتیی باکووری کوردستان، دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا دوای ئەوەی ئەسکەلەکەیان دەکەوێت، گیان لەدەست دەدەن.
 
رووداوەکە رۆژی دووشەممە، 11-11-2024، لە شارۆچکەی یەشیلیورت لە مەڵەتیی باکووری کوردستان روویدا. دوو کرێکارەکە لە باڵەخانەیەکی 11 نهۆمیدا کاریان کردووە، بە هۆکارێک کە تا ئێستا نادیارە، ئەسکەلەکە کەوتووە و هەردوو کرێکارەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
 
تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەگوێرەی زانیارییەکان موجاهید دولەک(29) و ساڵح جەلایر(30) لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا.
 
تەرمی هەردوو کرێکارەکە لە لایەن تیمەکانەوە رەوانەی دادپزیشکیی پارێزگاکە کرا.
 
بەگوێرەی راپۆرتی ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکار و سەلامەتیی کاری تورکیا-ئیسیگ، لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیادا، 425 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆڵبارین لە هەولێر. وێنە: ساهیرە سدیق - رووداو

خۆڵبارینێکی چڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە؛ کەی باران دەبارێت؟

شارەزایەکی کەشوهەوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت. هەروەها ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکات.