رووداو دیجیتاڵ
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP29)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە باکووی پایتەختی ئازەربایجان.
ئەمڕۆ دووشەممە، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێشهممه بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکهوتهكانی گۆڕانی ئاووههوا، بهڕێوهدهچێ".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆنفرانسەکەوە دەڵێت: "پابەندیی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاکتر دووپات دەکەینەوە".
هاوکات، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە روانگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە ژینگە و ئاو و هەوا یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی سیاسەتی هەرێمی کوردستان".
ئەمڕۆ دووشەممە، 11-11 تاوەکو 22-11-2024، 29یەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29 بەڕێوەبچێت؛ چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوەکو 15ـی مانگ لەوێ بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ