رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی کرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کۆنگرێسی ئەمریکا "وەکو دۆستێک لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 11-10-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سێس مۆلتن، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئەمریکا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له هه‌ولێر، ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كورستانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى ئەمریکا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. لاى خۆیەوە، كۆنگرێسمانە ئەمریکییەکە دووپاتى کردووەتەوە، "كۆنگرێسى ئەمریکا وه‌ك دۆستێك له پشتگيريكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت."
هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاكسازييه‌كانى وه‌زارەتى پێشمه‌رگه و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، چەند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه كۆنسوڵى گشتيى ئەمریکا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ