رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی تەرجیل لە سنووری کەرکووک، گورگ هێرشی کردووەتە سەر باخی هاونیشتمانییەک و تێیدا، 17 ئاسکی کوشتووە؛ هەروەها ئاسکێکی دیکەشی بە برینداری جێهێشتووە.
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، 10ـی ئۆکتۆبەر روویداوە.
هونەر ئەحمەد، خاوەنی باخەکە بە رووداوی راگەیاند، "گورگەکان ملی ئاسکەکانیان شکاندووە و جێیان هێشتوون".
ئەو بە رووداوی گوت، کە ئارەزووی کۆکردنەوەی ئاسکی هەبووە، بەڵام بەم هێرشەی گورگەکان، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ