رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان رایگەیاند، لە سنووری کەرکووک دوو کورسییان مسۆگەر کردووە.
کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، بەپێی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی لە بازنەی 1ی کەرکووک، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و نەجوە حەمید-یش لە بازنەی 2، دووەم زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
لە خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسیی لە کەرکووک هەبوو، بەڵام لە خولی چوارەمدا بەهۆی رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ەوە، دەنگدانی لە سنووری کەرکووک بایکۆت کرد و هیچ کورسییەکی نەبوو. کەمال کەرکووکی گوتی" ئەوەی لە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 روویدا، سەپاندنی هێز بوو، بۆیە پارتی ئەوەی قبووڵ نەکرد".
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە بازنەی یەکەمی پارێزگای کەرکووک، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و دیلان غەفوور لە هەمان بازنە پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. هەروەها لە لیستی هاوپەیمانی، سدیق عومەر و موئەیەد غازی دەرچوون.
کورسیی چوارەمی هاوپەیمانیی کوردستان لەنێوان بەربژێرێکیان و بەربژێرێکی دیکەی بە رەچەڵەک عەرەب لە بازنەی یەک یەکلایی نەبووەتەوە و چاوەڕێی کۆکردنەوەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەتن. هەروەها بەپێی زانیارییەکان ئومێد محەممەد، بەربژێری نەوەی نوێ دەرچووە.
هەروەها بەربژێرێکی یەکێتی و تورکمان رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی کورسیی دووەمی پارێزگاکە دەکەن. لەو بازنەیەدا ئەرشەد ساڵحی، بەربژێری تورکمان زیاتر لە 14 هەزار دەنگی هێناوە و لە پلەی یەکەمی بازنەکەدایە.
پارێزگای کەرکووک لە سێ بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان ملیۆنێک و 11 هەزار و 928 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 12 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە سێیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.
ئەم ئەنجامانە بەرایین و هێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە، بڕیارە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کاژێر 15:00ی ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 ئەنجامی گشتیی دەنگەکان رابگەیێنێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ