خوێندکاران دەڵێن لە پێشانگەی کتێب سەرچاوەی زانستی بە زمانی کوردی کەمن

رووداو - هەولێر

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و خوێندنی باڵا دەڵێن، لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر سەرچاوەی زانستی بە زمانی کوردی کەمن، یان هەر دەستناکەون.

ئەو خوێندکارانەی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نازانن ناچارن پەنا بۆ زمانی کوردی دەبەن، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن سەرچاوەی زانستی و توێژینەوە بە زمانی کوردی لە پێشانگەکەدا کەمن.