خوێندکاران دەڵێن لە پێشانگەی کتێب سەرچاوەی زانستی بە زمانی کوردی کەمن

12-10-2018 2 کۆمێنتەکان
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
زۆرینەیان ئینگلیزی و عەرەبین
زۆرینەیان ئینگلیزی و عەرەبین
نیشانەکردن کتێب
A+ A-

رووداو - هەولێر

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و خوێندنی باڵا دەڵێن، لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر سەرچاوەی زانستی بە زمانی کوردی کەمن، یان هەر دەستناکەون.

ئەو خوێندکارانەی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نازانن ناچارن پەنا بۆ زمانی کوردی دەبەن، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن سەرچاوەی زانستی و توێژینەوە بە زمانی کوردی لە پێشانگەکەدا کەمن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 
  • 12-10-2018
    Azad Azad
    زۆر به‌داخه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆ نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی زانستی و هۆشیاری فكر و مێشك له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا، به‌راستی و ڕاشكاوی واجیبی حكومه‌تی كوردستانه‌ بایه‌خ بدات به‌زمانی بیانی به‌تایبه‌تی زمانی ئینگلیزی بكرێته‌ دووم زمانی فێربون له‌ قۆناغی سه‌ره‌تای قوتابخانه‌كان هه‌بێت بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی دوو هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدرێت وه‌ركێرانی زمانی بیانی بۆ كوردی له‌ گوگل وه‌ك زمانی عه‌ره‌بی و فارسی هه‌بێت باشتین سه‌رچاوه‌ی زانیاری و زانستیه‌ به‌زمانی ئینگلیزی و بیانیه‌كان هه‌یه‌ هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وهۆكاره‌ وه‌ركێرانی زمانی كوردی له‌ گوگل زۆر گرنگه‌
  • 11-10-2018
    هەوار
    لە وڵاتانی ئیسکاندیناڤی و زۆر وڵاتی دیکە خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە، لەبەر ئەوەی زۆربەی سەرچاوە زانستییەکان بە زمانی ئینگلیزین و وەرگێڕانی ئەو هەموو سەرچاوانەش بۆ سەر زمانی فەرمیی ئەو وڵاتانە کارێکی ئەستەمە. هەر بۆیەش خوێندن لە زانکۆ بە زمانی ئینگلیزییە.لە کوردستانیش بە هەمان شێوە ئەستەمە ئەو هەموو سەرچاوانە بکرێنەوە کوردی.