رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ئیلهامبەخشی کارکردنمانە."
ئەمڕۆ 63 ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول تێدەپەڕێت، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "شۆڕشێکی نیشتمانی و سەرتاسەری و هەمەلایەنی کوردستان بوو، بە سەرکردایەتیی رابەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر."
لە بەشێکی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلوول، یادکردنەوەی قۆناخێکی گەشی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستانە، لەپێناو مافە رەواکانی و کۆڵنەدانە لە داکۆکیکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان."
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە چەسپاندنی دادپەروەری و یەکڕیزی و یەکگرتوویی و وەستانەوە بەرانبەر ستەم و بێدادی، هەمیشە ئیلهامبەخشی کارکردنمانە، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا هاتووە، "لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرە بەشدارەکانی شۆڕش لە هەموو چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە."
لە 11ی ئهیلوولی 1961 سوپای عێراق بۆردوومانی دهربهندی بازیان، دۆڵی خهلهكان و سنووری دهۆكی کرد، له بهرامبهردا له 19ی ئهیلوولی 1961 مهكتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرمی بڕیاریدا بەرەنگاری سوپای عێراق ببنەوە و، بەو هۆیەوە شۆڕشی ئهیلوول به سهرۆكایهتیی مستهفا بارزانی دژی حكومهتی كۆماری عێراق لە مانگی ئەیلوولی 1961 له باشووری كوردستان ههڵگیرسا و تاوەکو ساڵی 1975 و رێككهوتننامهی جهزائیر، بهردهوامبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ