لە رووها شەڕ لەنێوان دوو ماڵبات روویدا و شەش کەس برینداربوون

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، بەهۆی كێشەی زەوییەوە شەڕ لەنێوان دوو ماڵباتدا روویدا و شەش کەس بەهۆیەوە بریندار بوون. 
 
رووداوەکە، شەوی رابردوو (یەکشەممە، 10-9-2023) لە گوندی بویووک کازانلی سەر بە شارۆچکەی سوێرەگ لە رووها روویدا. سەرەتا، دەمەقاڵێ لەنێوان ئەندامانی هەردوو ماڵباتەکەدا روویداوە، لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکەش هەردوو ماڵبات بە چەک، دار و بەرد لە یەکدیان داوە.
 
دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، تیمی پزیشکی و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
 
لە شەڕەکەدا شەش کەس بە ناوەکانی (شێخموس تەمەن، 42 ساڵ - محەممەد نەدیم، تەمەن 46 ساڵ - مستەفا، تەمەن 56 ساڵ - حەمدوڵڵا، تەمەن 44 ساڵ - سینان ک، تەمەن 68 ساڵ سینان س، تەمەن 25 ساڵ) بریندار بوون.
 
بریندارەکان بە ئامبیوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی سوێرەگ.