چیرۆکی پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ئەیلوول کە بە تاپڕ تەقەی لە فڕۆکەیەک کردووە

13-09-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
 محەممەد تەها چێیی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول چیرۆکەکەی بۆ پەیامنێری رووداو باس دەکات
محەممەد تەها چێیی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول چیرۆکەکەی بۆ پەیامنێری رووداو باس دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ئەیلوول چیرۆکی ساڵی 1961ـی خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، دوو فڕۆکە چوونەتە ئاسمانی گوندەکەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و بە تاپڕ تەقەی لێکردوون. دەشڵێت، یەکێک لە فڕۆکەکان ئاگری گرتووە و دواتر ئاسمانی گوندەکەیانی جێهێشتووە.
 
محەممەد تەها چێیی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول دەڵێت، دوای ئەوەی بە تاپڕ گولـلەیەکی لە فڕۆکەکە دا، وایزانی دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام دواتر ئاسمانی ناوچەکەی جێهێشتووە. 
 
سەرۆک بارزانی چەندین جار چیرۆکی ئەو پێشمەرگەکەیەی لە کۆبوونەوەکاندا باسکردووە. محەممەد تەها بە رووداوی گوت، "فڕۆکەکە سووڕایەوە، منیش بە تاپڕ گولـلەیەکم لێ دا و ئاگری گرت، گوتم بەخوا لێمدا. گوتم ئیدی بچێتە هەر شوێنێک دەکەوێت."
 
رووداوەکە لە گوندی بێسفکێ لە سنووری پارێزگای دهۆک روویداوە کاتێک ئەوان لە ماڵێکدا میوان بوون. بەگوتەی محەممەد تەها، ئەو چەکە باوکی بە 7 دیناری بۆی کڕیبووی، ئەویش هەڵیگرتووە و بەو چەکە بەشداری لە شۆڕشەکان کردووە.
 
ئەو پێشمەرگەیەی شۆڕشی ئەیلوول باسی لەوە کرد، "لە زاویتە شەڕی گەورە هەبوون، حکومەت بە هەموو هێزی خۆی هات و ویستی رێگە بکاتەوە، بەڵام پێشمەرگەی رێگەی لێگرتن و سوپایان شکاند."
 
محەممەد تەها لە ساڵی 1941 لە سنووری قەزای ئامێدی لەدایکبووە، لە ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە تاوەکو 1975 بەردەوام بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی هەورامان. وێنە: ئیرنا

لە چوارچێوەی 'ئاسۆی جیهانیی هەورامان'دا ژێرخانی سێ گوندی ناوچەکە ئامادەکرا

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە چوارچێوەی (ئاسۆی جیهانیی هەورامان) کە لەلایەن یونسکۆوە تۆمارکراوە، ژێرخانی سێ گوندی ناوچەی هەورامان لە سنووری شاری جوانڕۆ بە مەبەستی پاراستن و گەشەپێدانیان تەواوکرا.