گالەری

 

رووداو دیجیتاڵ
بڵند تاهیر
 
لە سێیەم رۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی (سلێمانی) بۆ ئاوازی گەلان، سێ گرووپ بە چالاکیی جۆراوجۆری هونەری بەشداربوون.
 
گرووپی مۆسیقای سلێمانی چەندین گۆرانیی جۆراوجۆری بە ئامادەبووان پێشکێش کرد. دواتر هەژار زەهاوی جۆش و خرۆشی زیاتری خستە نێو ئامادەبووان و چوار گۆرانیبێژ لە شارەکانی هەولێر، دهۆک، کەرکووک و هەڵەبجە لەگەڵ گرووپەکەی گۆرانییان گوت.
 
گرووپێکیش، کە لە دیمەشقی سووریاوە چوونەتە فێستیڤاڵەکە، بە گۆرانیی عەرەبی کۆتاییان بە چالاکییە هونەرییەکانی سێیەم رۆژ هێنا.